Russland führt einen schändlichen Krieg gegen die Ukraine.     Stehen Sie an der Seite der Ukraine!
  • Ahmet Kaya

    Gayrı Gider Oldum → Übersetzung auf Kurdisch (Sorani)

Teilen
Schriftgröße
Übersetzung
Sprachen tauschen

لە کۆڵ نابمەوە

هەموویانمان دا بە ئاوا"
ئاخر خۆ ئاویشی نەبوو
خاک، غاز، خوێ و خۆریشی نەبوو 
ئەم گوندانەمان دا بە ئاوا
 
دەست و قاچ و هزری نەبوو 
سوار و وڵاخیشی نەبوو
تامەزرۆی چەن گەڕە بزنێک و یەک تورەکە لۆر 
و پەنیری بزن بوون
ئەنجا لەناو گاوریشدا ئەسیربوون 
وەک بڵێی نەعلەکانی خۆیان قوت دابێ
ڕۆژ لەبەر چەقەدووکەڵ و تۆزی گسک
 
ژیانیان "بەهەدەرچوو" بوو
نەخوێنەوار و غەریب بوون، یەک نەفەریان پێ نەکەنیبوون
گوندەکانی سۆغوک، ئاسمان، پوڵور، خدر ئۆز
جا هونی، سو پانیکی، زاڵبار
جا پوڵ و گوجی، کرانی، هەسکینی
هەنیسیک، هولمین، قەرەپنار، ئەجوزلو
ڤەهشێن، ڤەنک، و پەیامڵی وە سودەرەک
"هەموویان* سپێدەیەک لەپڕ لە نەخشە سڕانەوە
 
برایان من لە کۆڵ نابمەوە
و خوشکان
ئەم گیانەم لە من حەرام
ئەم خاک و ماڵ و ئەم ڕێگانە
ئەم ئەوین و ئەم درەختانە لەمن حەرام
ماڵ و مناڵ ئەنجا هاوسەر
گورگ بە پاڵ دەمکاتە دەر
مار و خیانەتکار لێم
بە پاڵ دەمکاتە دەر مار
کوڕە کاکە ئەمە چ برینێکە
کوڕە کاکە ئەمە چ برینێکە
خوێن دێ لە هەموو گیانم
تێم هەڵدراوە، سوکایەتیم پێ کراوە، دەرکراوم من
یانی ملم شکاندوە دەرچووم لە وڵاتی خۆم
...لێی دەدەم دەڕۆم
 
Originaltext

Gayrı Gider Oldum

Klicken, um den Originaltext zu sehen (Türkisch)

Bitte hilf mit, „Gayrı Gider Oldum“ zu übersetzen
Kommentare