Russia is waging a disgraceful war on Ukraine.     Stand With Ukraine!
Share
Font size
Original lyrics
Swap languages

ڕۆژانی خۆشەویستی

ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەر چوو
پڕ لە شادی و بەختی یاری لە دڵداری
 
ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەر چوو
پڕ لە ئازار و خەمباری لە بێ دوستی لە بێ یاری
 
ژیانی بێ ئەوین ژانە
ژینی بێ ئــــاشق کوا ژیانە
 
ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەر چــوو
پڕ لە ئەوین و شەوگــاری یار بە لاز و لەنجەی گوڵی ئەشقی لێ دەباری
 
ئــــاخ بۆ ڕۆژانی بەسەر چــوو
پڕ لە خونچەی نێو بەھاری ئاشق نەبوم بە ناچاری
 
ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەر چوو
پڕ لە خونچەی نێو بەھاری لە سحری چاوی خوماری ئاشق نەبووم بە ناچاری
 
Translation

Rozhani xoshawesty

Ax bo rozhani basar chu
Prr la shadi u baxty yari la Dll dary
 
Ax bo rozhani basar chu
Prr la azaru xambari la be dosty la be yari
 
Zhyani be awin zhana
Zhiny be ashq kwa zhyana
 
Ax bo rozhani basar chu
Prr la awin u shawgari yar ba laz u lanjay gulli ashqi le dabari
 
Axx bo rozhani basar chuu
Prr la xunchay new bahary ashq nabum ba nachari
 
Ax bo rozhani basar chu
Prr la xunchay new bahary la sihry chawe xumari ashq nabum ba nachari
 
Comments