بێ ئارام (Bigharar - بی قرار)

Kurdish (Sorani) translation

بێ ئارام

دیسان کاتیەتی شێت ببنەوە
وا بڕیارە دایکەکان زمان بگرن
دیسان دایکانیان بانگ کرد
کە وێنە بێنن و ئێسک وەرگرنەوە
بانگیان کردن کە لەدوای ئەم هەموو ساڵە
دیسان خەفەتی مناڵەکەی ببینێت
دەستێ جلی بدەنە دەستی
بڵێن تەواوی مناڵەکەت ئا ئەمەیە!!
ئەم دایکانە هەموویان تەمەنێکە
نیشانەیەکیان لە مناڵەکانیان نیە
دیسان هاتوون بۆ ئێرە تا
(ئەوە قبووڵ بکەن کە ئیتر لاوێکیان نیە؟! (مناڵێکیان نیە
ئێمە کەسێکمان لەخۆی نەپرسی
لەم هەموو لاوە بۆچی نیشانەیەک نیە؟
چۆن چۆنی ماڵەکەیان بدۆزنەوە
لەکاتێکا کە ژمارەی خانووەکەیان لەبیر نیە!
دوبارە کاتی خۆیەتی شێت ببین
بۆ دایکەکان زمان بگرین
برۆینە ڕیزەکەوە لەجیاتی مناڵەکانیان
سێ چوار پارچە ئێسک وەرگرینەوە
 
Submitted by Mohamed Azhy on Sat, 12/08/2017 - 12:00
Persian

Bigharar - بی قرار

videoem: 
Comments