Russia is waging a disgraceful war on Ukraine.     Stand With Ukraine!
  • Sefa Topsakal

    Doktor → Kurdish (Sorani) translation

Share
Font size
Translation
Swap languages

دکتۆر

هۆی بێ چارەیی دەردی من ئاشکرایە
مەگەڕێ بۆ دەرمانی برینەکەم دکتۆر (x2)
 
چارەسەری دەردی من بە دەستی تۆ ناکرێ
هەوڵم لەگەڵدا مەدە بێ سوودە دکتۆر (x2)
 
ئەمە زامی ئەشقە دەرمان چاکی ناکاتەوە
دڵنەوایی تۆ ئاسوودەم ناکات (x2)
 
دەرمانی ئەمە لای یارە، لای تۆ دەست ناکەوێ
هەوڵم لەگەڵدا مەدە بێ سوودە دکتۆر (x2)
 
دەستی لێ مەدە، دەستی لێ مەدە
دەست لە برینی دڵم مەدە دکتۆر (x2)
 
دەردی من لە لەشما نییە لە دڵمدایە
خووم گرتووە بە خۆشەویستی کەسێكی زاڵمەوە
تۆ بڕۆ لە لام، با خۆشەویستەکەم بێت
کات بەفیڕۆ مەدە، بێ سوودە دکتۆر
 
ئەمە زامی ئەشقە دەرمان چاکی ناکاتەوە
دڵنەوایی تۆ ئاسوودەم ناکات (x2)
 
دەرمانی ئەمە لای یارە، لای تۆ دەست ناکەوێ
هەوڵم لەگەڵدا مەدە بێ سوودە دکتۆر (x2)
 
دەستی لێ مەدە، دەستی لێ مەدە
دەست لە برینی دڵم مەدە دکتۆر (x2)
 
Original lyrics

Doktor

Click to see the original lyrics (Turkish)

Sefa Topsakal: Top 3
Comments