Luciano Pavarotti - Mamma (traducción al Kurdo (Sorani))

traducción al Kurdo (Sorani)

دایە

دایە زۆر کامەرانم
چونکە وا دێمەوە لات
گۆرانیەکەم پێتدەڵێت کە
ئەوە جوانترین ڕۆژی منە
دایە زۆر دڵشادم
بۆچی لە دوری یەکتر بژین؟
 
دایە تەنها بۆ تۆ
گۆرانیەکانم باڵدەگرن
دایە تۆ لەگەڵ مندا دەمێنیتەوە
چیتر تەنیا نابیت
چەندەم خۆشدەوێیت
ئەو وشە بەسۆزانە هەموویان لە دڵمەوە
بۆ تۆ دەچرپێنن کە لەوانەیە چیتر دەریاننەبڕم
 
دایە بەڵام جوانترین گۆرانی من تۆیت
ژیانی منی
وە لە باقی تەمەنمدا دووبارە جێتناهێڵمەوە
هەست بە دەستە ماندووەکەت دەکەم
(کە بەدوای چرچ و لۆچە زێڕینیەکانم دا دەگەڕێت (لەسەر ڕوو
گوێم لێیە..... دەنگە پچڕ پچڕەکەی تۆ دەبیستم کە
لە ئەمڕۆوە لایلایەی تۆم بۆ گەڕاوەتەوە
(دەمەوێەت ئەو سەرە سپیەت لەسەر دڵم دانێم (سەر سنگ
 
Publicado por Omer Abdulla el Mar, 22/09/2015 - 07:17
Italiano

Mamma

Por favor, ayuda a traducir "Mamma"
Luciano Pavarotti: Top 3
See also
Comentarios