بڕوام نەبوو وا زوو بڕۆیت
وا زوو بەجێم بهێڵێت
ئەم ڕۆژگارەم بەسەر بێنیت
هیوا و خەندەم نەهێڵیت
ئەم سەفەرە شێتم ئەکات (x2)
یاری بە ڕۆحم مەکە
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی
دڵم وەکو پەڕەی گوڵێك
وا ئەمڕۆ هەڵدەوەرێت
ئاخۆ ئەشق جارێکی تر
بیکا ڕۆژگارم بەرێ
ئەم سەفەرە شێتم ئەکات (x2)
یاری بە ڕۆحم مەکە
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی
دڵم تەنگە و بە چاوانما
فرمێسك دێنە خوارێ
تۆ سەری خۆت هەڵدەگریت و
لێم تاڵ دەکەی ڕۆژگارم
ئەم سەفەرە شێتم ئەکات (x2)
یاری بە ڕۆحم مەکە
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی