La Russie a lancé une guerre honteuse contre l’Ukraine.     Soutenez l’Ukraine !
Partager
Taille de la police
Traduction
Permuter les langues

تەنها کات

کێ ئەتوانێ بڵێت
ڕێگاکە بەرەو کوێ دەڕوات
ڕۆژەکان بەرەو کوێ بەسەردەچن
- تەنها کات
وە کێ ئەتوانێ بڵێت
ئاخۆ ئیشقی تۆ گەشە دەکات
بەو شێوەیەی کە دڵت هەڵیبژاردبێت
- تەنها کات
 
کێ ئەتوانێ بڵێت
بۆچی دڵی تۆ ئاخ هەڵدەکێشێت
کاتێك ئیشق جێت دەهێڵێت
- تەنها کات
وە کێ ئەتوانێ بڵێت
بۆچی دڵت ئەگریێ
کاتێك ئیشقت ڕاستی ناڵێت
- تەنها کات
 
کێ ئەتوانێ بڵێت
(کەی ڕێگاکان یەکتر ئەبڕن (بەیەك ئەگەن
کە ڕەنگە ئیشق
لە دڵتدا بێت
وە کێ ئەتوانێ بڵێت
کەی ڕۆژەکان ئەخەون
ئەگەر شەو
هەموو دڵت بۆ خۆی ببات
 
شەو دلت بۆخۆی دەبات
 
کێ ئەتوانێ بڵێت
ئاخۆ ئیشقی تۆ گەشە دەکات
وەك ئەوەی دڵت هەڵیبژاردبێت
- تەنها کات
کێ ئەتوانێ بڵێت
ڕێگاکە بەرەو کوێ دەڕوات
ڕۆژەکان بەرەو کوێ بەسەردەچن
- تەنها کات
 
...کێ دەزانێت - تەنها کات دەزانێت
 
Paroles originales

Only Time

Cliquez pour voir les paroles originales (anglais)

Commentaires