Ahmet Kaya - Ağladıkça (Kurdish (Sorani) translation)

Kurdish (Sorani) translation

کە ئێمە دەگرین

سەری توڕەم لە چیاکانە
هەمیشە لە سنوریش ئێوارە دادێت
لە بێبەختی زستانە؟
بەهۆی بارانەوە یان عیشقە؟
 
کە ئێمە دەگرین
شاخەکان سەوز دەبن و دەگەشێنەوە، دەیبینیت
کە ئێمە دەگرین
شەو بەند دەکەین، دەیبینیت
 
کەیف و خۆشیم لە سەرەتای هاوین دا کۆتا هات
نێوچاوانم هەمیشە شەڕی پێوە دیارە
بەهۆی خۆزگەی لە پڕەوەیە؟
بەهۆی بەهارەوە یاخود عیشقەوە؟
 
کە ئێمە دەگرین
دەشتەکان سەوز دەبن و دەگەشێنەوە، دەیبینیت
کە ئێمە دەگرین
خۆر دیل دەکەین (دەیگرینە خۆ)، دەیبینیت
 
Kűldve: Estere Hétfő, 05/10/2015 - 22:35
Török

Ağladıkça

Please help to translate "Ağladıkça"
Ahmet Kaya: Top 3
See also
Hozzászólások