A Rússia está travando uma guerra desgraçada contra a Ucrânia.     Ajude a Ucrânia!
  • Hani (Iran)

    دیموکراسی

Compartilhar
Tamanho da fonte
Letras originais

Letras de دیموکراسی

دیموکراسی تۆ دەنگ مەکە
دنیات بە دەنگ ڕەنگ کردووە
لە ژێر کارخانەی چەکسازی
لەوێ منداڵێ خەوتووە
 
سەرۆکەکان هیچێ مەڵێن
ئێوە دنیاتان خواردووە
لە بن گرمەی پوتی ئێوە
لەوێ منداڵێ خەوتووە
 
دیندارەکان دەنگێ مەکەن
دینی باشتان فرۆشتووە
لەبەین شەڕی خوداکاندا
لەوێ منداڵێ خەوتووە
 
بریا پلانی ئەم دنیا
منداڵێک دای بڕشتایا
نە چەک نە دین نە هاڵیوود
هیچ نەخشێکی تیا نەبوایا
 
خەجاڵەت ناکێشی دونیا
ئەڵێی ئینسانیەت مردووە
سیاسەتوان ئیمزا مەدە
لەوێ منداڵێ خەوتووە
 
بێتامترین قسەی دونیا
باسی دیموکراسی ئەکا
جەنگی هێز و دەنگی بۆمبێ
خەونی منداڵی کوشتووە
 

 

Traduções de "دیموکراسی ..."
Hani (Iran): 3 mais populares
Comentários