A Rússia está travando uma guerra desgraçada contra a Ucrânia.     Ajude a Ucrânia!
Compartilhar
Tamanho da fonte
Tradução
Swap languages

November Rain

كاتێ سەیرى چاوەكانت دەكەم
دەتوانم ببینم كە عەشق تێیان دا قەتیس ماوە
بەڵام ئەزیزم كاتێ تۆ لە ئامێز دەگرم
نازانى كە منیش هەمان هەستم هەیە ؟
چونكە هیچ شتێك هەرمان نیە
وە هەردوومان دەزانین كە دەگونجێ دڵەكان بگۆڕێن
وە سەختە مۆمێك بە هەڵكراوى بهێڵیەوە
لە ژێر بارانى ساردى نۆڤەمبەر دا
 
ماوەیەكى زۆرە كە ئێمە ئاوا دەژین
تەنها بۆ ئەوەى ئازارەكانمان لەناو ببەین
بەڵام هەمیشە عاشقان دێن و دەڕۆن
وە هیچكەسیش بەراستى نازانێت كە ئەوەى ئیمڕۆ
دەڕوات كێیە
ئەگەركاتى زیاترماندەبوو بۆئەوەى عەشقەكەمان بخەینەسەر ڕێڕەوى خۆى
ئەوا من دەمتوانى پشوێك بدەم
بە تەنها زانینى ئەوەى كە تۆ هی منى
بەتەواوى هى منى
 
وە ئەگەر تۆ دەتەوێت منت خۆش بوێ
ئەوا ئەزیزم ڕووتم لێوەرمەگێڕە
ئەگەر نا من كۆتایى بە پیاسەكردنم دێنم
لەژێر بارانى ساردى نۆڤەمبەر دا
 
تۆ پێویستت بەهەندێ كاتە ... بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆت دا بیت
تۆ پێویستت بەهەندێ كاتە ... تەنهاى تەنها
هەموان پێویستیانە بە هەندێ كاتە .. بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆیان دا بن
نازانى كە تۆ پێویستت بە هەندێ كاتە ... بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆت دا بیت
 
دەزانم كە سەختە دەردەدڵ كردن
لەكاتێك دا كە تەنانەت هاوڕێكانیشت زیانت پێدەگەیەنن
بەڵام ئەگەر تۆ بتوانیبایە دڵێكى شكاو چاك بكەیتەوە
كات بۆ تۆ ئەفسون ئاسا تێنەدەپەڕى
 
تۆ پێویستت بەهەندێ كاتە ... بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆت دا بیت
تۆ پێویستت بەهەندێ كاتە ... تەنهاى تەنها
هەموان پێویستیانە بە هەندێ كاتە .. بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆیان دا بن
نازانى كە تۆ پێویستت بە هەندێ كاتە ... بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆت دا بیت
 
بەڵام كاتێ كە ترسى تۆ كەم دەبێتەوە
وە سێبەرەكانیش هەروا بوونیان دەبێت
دەزانم كە تۆ دەتوانى منت خۆشبوێ
كاتێ كە كەسێك نەماوەتەوە بۆ شەرمەزار بوون
تاریكى لەبیركە
ئێمە ئێستاش دەتوانین ڕێگەكەمان بدۆزینەوە
چونكە هیچ شتێك هەرمان نیە
تەنانەت بارانێكى ساردى نۆڤەمبەریش
 
پێت وانیە كە پێویستت بە كەسێكە
پێت وانیە كە پێویستت بە كەسێكە
هەموان پێویستیان بە یەكێكە
تۆ تاكە كەس نیت
تۆ تاكە كەس نیت
 
Letras originais

November Rain

Clique para ver a letra original (Inglês)

Comentários