Russia is waging a disgraceful war on Ukraine.     Stai cu Ucraina!
  • Ebi

    چیزی بگو → traducere în Kurdish (Sorani)

  • 5 traduceri
    Engleză #1
    +4 more
    , #2, Kurdish (Sorani) #1, #2, Transliteraţie
Acțiune
Marimea fontului
Traducere
Swap languages

شتێك بڵێ

خۆشه‌ویستم شتێك بڵێ
به‌ من ، كه‌ پڕم له‌ گریان
به‌من ، كه‌ بێ ده‌نگی تۆ
له‌ شه‌و شكست ده‌خۆم
خۆشه‌ویستم شتێك بڵێ
به‌ من ، له‌ گه‌رمه‌ی ناڵه‌ ناڵم
به‌ من ، كه‌ دوایینی
ئاوه‌ره‌ عاشقه‌كانم
 
شتێك بڵێ ، كه‌ ئاوێنه‌
ماندوو نه‌بن له‌ بێكه‌سی
گله‌یه‌كان ببنه‌ غه‌زه‌ل
نه‌وه‌ك ناڵه‌ ناڵی غه‌مگینی
 
مه‌هێڵه‌ كه‌ له‌ بێده‌نگی تۆ
پارچه‌ پارچه‌ بن گۆرانیه‌كان
دووباره‌ من بمێنم و
خۆڵه‌مێشی په‌پوله‌كان
شتێك بڵێ به‌ڵام مه‌ڵێ
ده‌رباره‌ی مه‌رگی یاد و یادگاریه‌كان
كابوس ڕۆشتنت بڵێ
له‌ساته‌كانی من ده‌رچێ
شتێك بڵێ به‌ڵام مه‌ڵێ
چیرۆكی ئێمه‌ به‌بنبه‌ست گه‌یشت
مه‌ڵێ خۆری من
شه‌و دایپۆشی
 
خوله‌كه‌كان غه‌زل ده‌ڵێن
كاتێك بێده‌نگی ده‌شكێنی
كه‌ناریه‌كان عاشق ده‌بن
كاتێك تۆ قسه‌ده‌كه‌ی
خۆشه‌ویستم شتێك بڵێ
به‌ من ، كه‌ خامۆشی تۆم
به‌ من ، كه‌ هاو خه‌وی تۆم
به‌ڵام فرامۆشی تۆم
 
شتێك بڵێ ، كه‌ ئاوێنه‌
ماندوو نه‌بن له‌ بێكه‌سی
گله‌یه‌كان ببنه‌ غه‌زه‌ل
نه‌وه‌ك ناڵه‌ ناڵی غه‌مگینی
 
مه‌هێڵه‌ كه‌ له‌ بێده‌نگی تۆ
پارچه‌ پارچه‌ بن گۆرانیه‌كان
دووباره‌ من بمێنم و
خۆڵه‌مێشی په‌پوله‌كان
شتێك بڵێ به‌ڵام مه‌ڵێ
ده‌رباره‌ی مه‌رگی یاد و یادگاریه‌كان
كابوس ڕۆشتنت بڵێ
له‌ساته‌كانی من ده‌رچێ
شتێك بڵێ به‌ڵام مه‌ڵێ
چیرۆكی ئێمه‌ به‌بنبه‌ست گه‌یشت
مه‌ڵێ خۆری من
شه‌و دایپۆشی
 
شتێك بڵێ به‌ڵام مه‌ڵێ
ده‌رباره‌ی مه‌رگی یاد و یادگاریه‌كان
كابوس ڕۆشتنت بڵێ
له‌ساته‌كانی من ده‌رچێ
شتێك بڵێ به‌ڵام مه‌ڵێ
چیرۆكی ئێمه‌ به‌بنبه‌ست گه‌یشت
 
Versuri originale

چیزی بگو

Fă click aici pentru a vedea versurile originale (Persană)

Comentarii
Stormy NightStormy Night    Sâmbătă, 16/01/2021 - 18:23

The source lyrics have been updated. Please review your translation.