Russia is waging a disgraceful war on Ukraine.     Stai cu Ucraina!
Acțiune
Marimea fontului
Traducere
Swap languages

دەڕۆم

لەوە زیاتر لەگەڵ تۆ نامێنمەوە
ئەم شەو سەرهەڵدەگرم و دەڕۆم
لێپێچینەوەکەم با بمێنێتەوە بۆ ڕۆژی دوایی
دەستەکانم دەشۆم و دەڕۆم
 
تۆ ئەرک مەکێشە لە جێی خۆت
دەنگە دەنگ ناکەم لە بنەڕەتدا
بەسەر پەنجەکانمەوە
وەک ئاو دەڕژێم و دەڕۆم
 
ئەوجا بۆ خۆت بە دڵی خۆت ژیان بەسەر دەبەی
نە جەستەم ما نە زۆرداریەکەم 
لۆمەی کەس ناکەم ئەم جارە
دان بەخۆمدا دەگرم و دەڕۆم
 
وادەزانی ئازارەکان سەرم لێ دەشێوێنن
بەسەر بەڵادا بازدەدەم و دەڕۆم
وەکو فیشەک ، وەکو بڕنەو
وەکو چیا دەتەقمەوە و دەڕۆم 
 
ئەگەر هەموو شتێکیش لە دەست بدەم
ئەو ئەوینە دەدڕێنم و دەڕۆم
ڕۆیشتنەکەم بە دزیەوە(بێ دەنگیەوە) نابێ
دەرگاکەی بە توندی دادەخەمەوە و دەڕۆم
 
ئەو گۆرانیەی کە بۆم نوسی بووی 
لە سازەکەم دەیپچڕێنم و دەڕۆم
من ناگریم، خۆت دەزانی 
دەم و لیچان پێکدادەدەم و دەڕۆم 
 
لە سەگەکانم و لە باڵندەکەم
لە ڕۆڵەکەم دەپچڕێم (دادەبڕیم) و دەڕۆم
هەر شتێکی کە لە تۆم وەرگرتووە
لە جێکەی خۆی دایدەنێمەوە و دەڕۆم 
 
لێ ناگەڕێم پانم بکەیەوە
بەدەن (جەستە)ی خۆم دەسوتێنم و دەڕۆم
نەفرەتت لێ ناکەم، دڵ تەنگ مەبە
فیشەکێک لە سەری خۆم دەدەم و دەڕۆم
 
Versuri originale

Giderim

Fă click aici pentru a vedea versurile originale (Turcă)

Te rugăm să ajuți la traducerea cântecului „Giderim”
Comentarii