Aşkım Benim (إلى الكردية ترجم)

إلى الكردية ترجمالكردية
A A

خۆشەویستی من

النسخ: #1#2
دوا ئومێدی دڵە شکاوەکەم وەک گوڵ کرایەوە لە یەکەم بینینتدا
خۆشەویستیمان خەیاڵێک بوو ئارام بووەوە بە دەستلێدانت
یار من بێ تۆ چی بکەم، دەردەکانم بۆ کێ باسبکەم؟
لە حەسرەتی تۆ شەو و ڕۆژ دڵم دەگری
خۆشەویستەکەم فریشتەکەم پێمبڵێ من بێ تۆ چیم؟
ئەگەر ڕۆژێک نەتبینم دڵم چەند ئازار دەچێژێ
بە شادیەوە هەموو کات دەستمان لە ناو دەستی یەکتر دەبێت
دەچێتە مێژووەوە ئەم خۆشەویستیە بێ کۆتایەمان
لە بیرتە؟ ئەو شەوە مانگ سەیری ئێمەی دەکرد و پێدەکەنی
ئاسمان هەموو ئەستێرەکانی بۆ ئێمە بە دیاری دەنارد
یار من بێ تۆ چی بکەم، دەردەکانم بۆ کێ باسبکەم؟
لە حەسرەتی تۆ شەو و ڕۆژ دڵم دەگری
 
تم نشره بواسطة DiyarDiyar في السبت, 01/08/2015 - 06:30
التركيةالتركية

Aşkım Benim

التعليقات