My Heart Will Go On (إلى الكردية ترجم)

الإعلانات
إلى الكردية ترجمالكردية (poetic)
A A

دڵم به‌رده‌وام ده‌بێت

هه‌موو شه‌وێ له‌ خه‌ونه‌کانمدا
ده‌تبینم، هه‌ستت پێده‌که‌م
من ئاوا تۆ ده‌ناسم، به‌رده‌وامبه‌
 
دوور له‌وبه‌ری دووری
وە بۆشاییه‌کانی نێوانمانه‌وه‌
تۆ وه‌ره‌، خۆت ده‌ربخه‌و به‌رده‌وامبه‌
 
له‌ نزیک، له‌ دوور، له‌هه‌ر کوێیه‌ک هه‌یت
من باوه‌رده‌که‌م که‌ دڵ به‌رده‌وام ده‌بێت
یه‌ک جاری تر تۆ ئه‌و ده‌رگایه‌ بکه‌ره‌وه‌
وه‌ تۆ لێره‌ی، له‌ناو دڵما
وه‌ دڵیشم به‌رده‌وام ده‌بێ و به‌رده‌وام ده‌بێ
 
خۆشه‌ویستی ده‌توانێ جارێک ده‌ستمان لێبدات
وه‌ بۆ ماوه‌ی ژیانێک بمێنێته‌وه‌
وه‌ هه‌رگیز وازناهێنین تا نامێنین
 
ئه‌وینداری ئه‌و کاته‌ بوو که‌ تۆم خۆشده‌ویست
کاتێک به‌ راسته‌قینه‌یی تۆم گرت
له‌ ژیانمدا ئێمه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ده‌بین
 
له‌ نزیک، له‌ دوور، له‌هه‌ر کوێیه‌ک هه‌یت
من باوه‌رده‌که‌م که‌ دڵ به‌رده‌وام به‌بێت
یه‌ک جاری تر تۆ ئه‌و ده‌رگایه‌ بکه‌ره‌وه‌
وه‌ تۆ لێره‌ی، له‌ناو دڵما
وه‌ دڵیشم به‌رده‌وام ده‌بێ و به‌رده‌وام ده‌بێ
 
تۆلێره‌یت، هیچ شتێک نیه‌ من لێی بترسم
وه‌ ده‌زانم که‌ دڵم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت
ئێمه‌ بۆ هه‌میشه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌مێنینه‌وه‌
تۆ پارێزراویت له‌ دڵی مندا
وه‌ دڵی منیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت
 
تم نشره بواسطة Bayar 月亮Bayar 月亮 في الأحد, 21/10/2018 - 12:52
الإنكليزيةالإنكليزية

My Heart Will Go On

ترجمات أخرى للأغنية "My Heart Will Go On"
الكردية PBayar 月亮
الرجاء المساعدة في ترجمة اسم الأغنية
التعليقات