Russland führt einen schändlichen Krieg gegen die Ukraine.     Stehen Sie an der Seite der Ukraine!
  • Chopy Fatah

    دە بێرۆ

Teilen
Schriftgröße
Original

دە بێرۆ Liedtext

هەی لۆ لۆ لۆ لێ لێیە
شاییە و یارمی لێیە
مەهێڵن بڕواتەوە
دەرمانی دڵمی پێیە
 
چاوم بڕیوەتە تۆ
تۆش بە ئاسانی مەڕۆ
با شاییەکە تەواو بێ
کوشتمی چاو و برۆ
 
وا ئێوارە درەنگە
یارم هەروا بێدەنگە
شایی یارمی تییا نەبێ
چۆڵ و سارد و بێ ڕەنگە
 
هەر ئەو هاوار هاوارە
شاییە ئا لەم هەوارە
هیچ کەس سەرچۆپی نەگرێ
یارم هاتەوە ئەم جارە
دەڵێی بەگزادەی جافە
باڵا و بەژنەکەی زراڤە
سەرچۆپی لەخۆی جوانە
دەست و دڵ دڵپاک و سافە
 
هەی گەرەکمە گەرەکمە هەر یار خۆمم گەرەکە
با سەد جار قوربانی بێ سەرتەپای ئەی گەڕەکە
پێت ئێژم بێوە ڕێوە بۆت باسکەم وە دەو ڕێوە
چیم وەسەرهات عەزیزم چەند زام و زەخمم پێوە
 
دەبێرۆ دەبێرۆ بێرۆ ئیتر مەچۆرۆ
گەر خراوبی مانبۆت ئیتر بڕۆ مەیەرۆ
مەیەرۆ مەیەرۆ ئیتر بڕۆ مەیەرۆ
 
جیران و هەمسەنگ گێژن
هەرچی ئێژن با بێژن
نازانن من شێتی تۆم
خەمی دڵیان ئەڕێژن
با بێژن با بێژن
هەرچی ئێژن با بێژن
لە خزم و عێل و عەشرەت
وەبیلا گشتیان گێژن
 
لایەک کەرە وەم لاوە
دڵەکەم بۆ تۆ سوتیاوە
لەخۆم شەیدا تر کوانێ
وەسەر عەرزی خوداوە
ڕاوەستیام وە حەسارۆ
حەسار وە بان دیوارۆ
شەو و ڕۆژ دوعا دەکەم
خوایە بکەومە خوارۆ
قەینا هیچم لێ نایێ
ئەکەومە باوەش یارۆ
 

 

Chopy Fatah: Top 3
Kommentare
Read about music throughout history