Russland führt einen schändlichen Krieg gegen die Ukraine.     Stehen Sie an der Seite der Ukraine!
Teilen
Schriftgröße
Übersetzung
Sprachen tauschen

Just The Way You Are

چاوەكانی چاوەكانی
وا لەئەستێرەكان دەكات لە بەرابەری دا نە درەوشێنەوە
مووەكانی مووەكانی
بەبێ‌ هیچ جوڵانێك ڕێك دەوەستن
ئەو زۆر جوانە
من هەموو ڕۆژێك ئەوەی پێ‌ دەڵێم
 
دەزانم دەزانم
كاتێ‌ كە ستایشی بكەم باوەڕم پێناكات
وای ئەوە زۆر
ناخۆشە ئەو جوانیەكەی خۆی وەك ئەوەی من دەیبینم نابینێ‌
بەڵام هەموو ڕۆژێك لێم دەپرسێ‌ كە من باشم
منیش دەڵێم
 
كاتێ‌ ڕوخساری تۆ دەبینم
هیچی تێدا نابینم كە بمەوێ‌ بیگۆڕم
چونكە تۆ سەرسوڕهێنەری
تۆ هەرئەوەی كە هەیت
وە كاتێك پێدەكەنیت
تەواوی دونیا بۆ چەند ساتێك دەوەستێ‌ و سەیری تۆ دەكات
چونكە تۆ سەرسوڕهێنەری
تۆ هەرئەوەی كە هەیت
 
لێوەكانی لێوەكانی
دەتوانم هەر ڕۆژێك ماچی بكەم ئەگەر ڕێگەم بدات
پێكەنینەكانی پێكەنینەكانی
هەرچەند پێی ناخۆشە بەڵام دەبێ‌ بڵێم كە زۆر سێكسین
ئەو زۆر جوانە
من هەموو ڕۆژێك ئەوەی پێ‌ دەڵێم
 
تۆ دەزانی تۆ دەزانی كە
هیچ كات داوات لێناكەم خۆت بگۆڕی
تۆ خۆت تەواوی لەبەر ئەوە پێویست ناكات هیچ بكەیت
لە بەر ئەوە تەنانەت خۆشت بەوە ناڕەحەت مەكە
كە بڵێ‌ ی من باشم
چونكە دەزانی كە من دەڵێم
 
كاتێ‌ ڕوخساری تۆ دەبینم
هیچی تێدا نابینم كە بمەوێ‌ بیگۆڕم
چونكە تۆ سەرنج ڕاكێشی
تۆ هەرئەوەی كە هەیت
وە كاتێك پێدەكەنیت
تەواوی دونیا بۆ چەند ساتێك دەوەستێ‌ و سەیری تۆ دەكات
چونكە تۆ سەرسوڕهێنەری
تۆ هەرئەوەی كە هەیت
 
هەرئەوەی كە هەیت
هەرئەوەی كە هەیت
 
كاتێ‌ ڕوخساری تۆ دەبینم
هیچی تێدا نابینم كە بمەوێ‌ بیگۆڕم
چونكە تۆ سەرنج ڕاكێشی
تۆ هەرئەوەی كە هەیت
وە كاتێك پێدەكەنیت
تەواوی دونیا بۆ چەند ساتێك دەوەستێ‌ و سەیری تۆ دەكات
چونكە تۆ سەرسوڕهێنەری
تۆ هەرئەوەی كە هەیت
 
Originaltext

Just The Way You Are

Klicken, um den Originaltext zu sehen (Englisch)

Kommentare