Advertisements

Qani قانع - ده‌ست یه‌ک بگرن

  • Artist: Qani قانع ( Qani)
  • Album: دیوانی قانع
  • Requests: English
Kurdish (Gorani)
A A

ده‌ست یه‌ک بگرن

میله‌ت ده‌خیله‌ هه‌ستن بزانن
ئێوه‌ شه‌ریفن خاوه‌ن ویژدان
سه‌رێ به‌رزۆ که‌ن چاوتان ببینێ
پیاوێک به‌ته‌نها ،هۆزێک ئه‌ژێنێ
ده‌وڵه‌مه‌ن تۆزێ له‌ خوا بترسێ
هه‌واڵی هه‌ژار جار جار بپرسێ
با سێ قات نه‌بێ خانووی سه‌راکه‌ت
پاره‌ی قاتێکیان بده‌ به‌ براکه‌ت
تا بیدا به‌ نان بۆ به‌چکه‌کانی
ئه‌وێس به‌ش ببا له‌ زینده‌گانی
چه‌ند خۆشه‌ برسی تێر بکه‌ی له‌نان
خۆت بۆ به‌ کوشت دا ،له‌رۆژی مه‌یدان
ده‌وڵه‌مه‌ن،مه‌ڵێ قسه‌ی بۆ خۆیه‌
نه‌بوونی هه‌ژار نه‌ بوونی تۆیه‌
تۆ قه‌سری سێقات بۆ بکه‌ی به‌ماڵ
من نه‌مبێ زنچێ بۆ خۆم و منداڵ
 
Submitted by Zanyar Ali 1Zanyar Ali 1 on Thu, 12/09/2019 - 06:34
Thanks!

 

Advertisements
Video
Comments
Advertisements
Read about music throughout history