Advertisements

Qani قانع - شیعری بێ نووخته‌

  • Artist: Qani قانع ( Qani)
  • Requests: English
Kurdish (Gorani)
A A

شیعری بێ نووخته‌

کاکە سەلامم لە هاودڵدارم
لە مام و کەس و گەورە و سەردارم
لە دوای سلسلەی دوعا و سەلامم
هاودڵ گوێ گرە سا لە کەلامم
ئەلحەمدولە ئاڵا هەڵکرا
ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوی دڵ گەرمم سا دەی وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم، ڕوو لە ڕووی مەرام
ڕوو کەرە ڕاسی داسی ئاڵای سوور
درەوکە عەدووی لاروهار لە دوور
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی
هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی
ئەو هەر عەدووی ڕۆح گرۆی سەلامە
هەر لە درۆدا سەرداری عامە
کاکە، ئەم ئاڵا مەرهەمی دەردە
مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە
هەرکەس لە هەرلا وڕ و سەرسامە
راکا ئەم ئاڵا کۆگای مەرامە
 
قانع لە ساڵی ١٩٤٧ دا ئەم شیعرەی وەکوو نامەیەک لە مهابادەوە ناردۆتەوە بۆ بێکەسی هاوڕێی، مژدەی هەڵکردنی ئاڵای کۆماری مهابادی تیا داوە.
 
Submitted by Zanyar Ali 1Zanyar Ali 1 on Thu, 12/09/2019 - 06:28
Thanks!

 

Advertisements
Video
Comments
Advertisements
Read about music throughout history