Advertisements

Qani قانع - قانع (ناری

  • Artist: Qani قانع ( Qani)
  • Requests: English
Kurdish (Gorani)
A A

قانع (ناری

مامۆستا قانع لە دێی بێڵو وردەواڵە ئەفرۆشێت بۆئەوەی دەنگی بە تەواوی ئاوای بگات دەچێتە سەر سەلوێنكێك
ژێری تەڕ ئەبێت (قانع )قاچی دەچەقێتە ناوی....
مامۆستا (ناری ) تەماشای دەكات دەیناسێتەوە (قانع )ە خێرا قەڵەم هەڵدەگرێت و ئەم شیعرەی بۆ دەنوسێت
 
هەر ئەمەت مابوو لە سەلوێن كا چەقیو
دەست بە داوێنی زەمبیل خۆشی نەدیو
 
وردی وردەواڵەكەت بومەوە چ وردێ‌ وەك كلە
هاڕیام و هاتە سۆ مێشك و ئێسقانی ڕزیو
 
تۆ و كلە و تو ئەڵفەین و دەرزی و دەزوو
وەك خلۆكی سەرتەشی ئەم ڕاس و نیو
 
تۆ و بنێشت و ئاوێنە و شانە و خەنە
تۆ و لە ئیشی شان و مل ئارەق سڕیو
 
ویستی خۆتە خۆئەزانم نانە وشكێ‌ هەر ئەبێ‌
كێم وەكو تۆیە بنازم هەی بە دنیا پێكەنیو
 
وردەواڵە وردە وردە ڕوو وەردەوە من
ئەی لە ناڕاسی بەدوو حیلە ومەكر فڕیو
 
گەر بەزاهیر حازری بۆسەختی و كوێرە وەری
ژینی تۆ هەر ڕەمز و ڕازە پڕ لە هەوراز و نشیو
 
چوون دەڵێی من قانعم ڕاستە بەڕاستی قانعی
تۆیش لەسەر داری نەداری هەروەكو ناری فڕیو
 
وەڵامی قانع بۆ ناری
 
وردەواڵە وردەواڵە
كێ‌ لە دەرە كێ‌ لە ماڵە
كێ‌ خەوتوە كێ‌ خەبەرە
كامە خێرە و كامە شەڕە
كلەی توورم بۆیە هانی
مژمۆر بیكاتە چاوانی
زەمیلەم بوو بە سەرمایە
لە هەموو بابەتی تیایە
بۆ هەركەسێ‌ كە خەوتووە
دەردەداری نەسرەوتووە
بانگی لێبكەم هەڵی سێنم
شیفای دەردی بۆ بهێنم
كۆڵ لەسەر پشت و كەلەكەم
بم بە قووربانی گەلەكەم
گەلی فەقیر و بێ‌ ئاگا
دادی ببەمە لای خوا
بڵێم ئەمەش دەستكاری تۆس
لە خیلقەتا شاكاری تۆس
بۆچی وەهای لێ‌ قەوماوە
شەسحابی كەهفیش هەڵساوە
فەیلەقوسێ‌ تر ها لێرە
دەروێشێكی تر بنێرە
دەرزیم هێنا بۆ دروومان
بۆ دەرگادانی زامەكان
دەزوو مۆمێكی بە دەورا
داگیرسێنن بێت بە چرا
كە فەرمووتە دەخولێمەوە
لەناو دەردا ئەتلیمەوە
وەكو سەلكە تەشی بەتاو
بە دەوری خۆما وەك ئاسیاو
گەڕۆكم سەر لێ‌ شێواوم
ئارەق لە پشت ئاو لە چاوم
ببم بە بنێشتە خۆشەی دەم
ببم بە ئاوێنەكەی جەم
بم بە سەهۆڵ بۆ یاو تا
توانەوەم بێ‌ بە شیفا
بێم وەها دەنگم هەڵبێنم
كوولەكە لابەم بیشكێنم
خەوتویەك لە خەو هەستێنم
بێ‌ ئاگایە ڕاچڵەكێنم
دەرمانێ‌ بم بۆ هەردوویان
بسووتێم بم بە بۆسۆ یان
ئاوێنەم هێناوە بۆیان
تەماشابكەن مێژوویان
بێنەو بۆ سەفی هەڵپەڕین
لاچوونی دەرد ئارەق سڕین
وەها دەستی یەكتر بگرن
دوژمن یان شەق بەرن بمرن
بدەن لە چەپڵەو قاوە قاو
بڵێن قانع تۆش بێرە ناو
دەس لە بناگوێ‌ و گۆرانی
بە هەورامی و بە سۆرانی
شارەزووری و بادینانی
لەك و لوڕ و كرماشانی
ئیتر هەموو خوشك و برا
كۆبینەوە ئالەم بەرا
خەلیفە نەڵێ‌ دەهۆڵ لاوە
زوڕنایش كارێكی خراوە
(ناری ) بكوتێ‌ دەهۆڵ بەتاو
لە دنیادا بیكا بە قاو
(قانع) فوو كات بە زووڕنادا
دەنگی بگات بە دنیادا
وردەواڵە وردەواڵە
كێ‌ لەدەرە كێ‌ لە ماڵە
كێ
 
Submitted by Zanyar Ali 1Zanyar Ali 1 on Thu, 12/09/2019 - 06:33
Thanks!

 

Advertisements
Video
Comments
Advertisements
Read about music throughout history