Advertisements

Qani قانع - له‌گه‌ڵ داره‌که‌ی سه‌رکه‌ل

  • Artist: Qani قانع ( Qani)
  • Requests: English
Kurdish (Gorani)
A A

له‌گه‌ڵ داره‌که‌ی سه‌رکه‌ل

داره‌گه‌وره‌که‌ی سه‌رکه‌ل تاریده‌ر
نشینگه‌ی ڕێبوار ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر
باڵات سپیدار سه‌ر سه‌راوانه‌
گه‌ڵات لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ده‌ورانه‌
هاژه‌ی شالقت زاخاوه‌که‌ی دڵ
ڕیزی هلانه‌ی بولبول له‌سه‌رچڵ
پانکه‌ی ته‌بیعی شنه‌ی سێبه‌رت
خاڵی ڕووی گه‌ردوون،شکۆفه‌ی سه‌رت
چه‌په‌ت قزڵجه‌و ،ڕاسته‌ت سه‌رکانه‌
ته‌ماشا گاهت گشت کوردستانه‌
هه‌رچه‌ن به‌دیمه‌ن دارێکی جوانی
به‌ڵام به‌واته‌ ماوه‌ی زمانی
من سوێنت ئه‌ده‌م به‌دیده‌ی یاران
به‌ نیم نیگای ناز گۆشه‌ی ده‌واران
به‌تاقی ئه‌برۆی ڕه‌شی سێوه‌نگی
به‌پێچی زوڵفی وه‌ک ماری چه‌نگی
به‌ له‌نجه‌ولاری نیمچه‌ غه‌زاڵان
به‌هاڕه‌ی پۆیله‌ی نازک نه‌ هاڵان
ڕاستم پێ بێژه‌ کێت دیوه‌ به‌چاو؟
چیت دیوه‌ له‌ڕێی گێتی ناته‌واو؟
* * * * *
 
Submitted by Zanyar Ali 1Zanyar Ali 1 on Thu, 12/09/2019 - 06:25
Thanks!

 

Advertisements
Video
Comments
Advertisements
Read about music throughout history