La Russie a lancé une guerre honteuse contre l’Ukraine.     Soutenez l’Ukraine !
  • Ilias Vrettos

    Το Περίμενα → traduction en kurde (sorani)

Partager
Taille de la police
Traduction
Permuter les langues

من پێشبینی ئەوەم دەکرد

من ووتم کە لەگەڵ تۆ قەت بە چاکی کۆتایی پێناهێنم
ئیشقت وەکو خەونێکی بەدینەهاتوو هزری داگیرکردووم
تۆ هیچ فێرە خۆشەویستی نەبوویت
ماچەکانت وەکو شووشەی شکاو وان، تۆ دەمبڕی، تۆ ئازارم ئەدەی
 
من پێشبینیم کرد
کە ئەمە هیچ نییە لەلای تۆوە
من پێشبینی ئەوەم دەکرد کە وەکو کچەکانی ترت لێ دێت
منت لە چیرۆکێکی خەیاڵیدا هەڵگەڕاندەوە
درۆ لە ژیانی بێ ماناتدا
دوو چاوە کە تۆ پڕت کردوون لە باران
 
من ئەمزانی کە ئەمە مردنێکی لەسەرخۆیە
وە هێشتا من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ تۆ، وە ڕووناکیم لەژینا نەماوە
شەو لەگەڵ هەست و سۆز و ساتە خۆشەکانم
ئێستا کوڕبوونەوەم بووە بە ڕاستی
 
من پێشبینیم کرد
کە ئەمە هیچ نییە لەلای تۆوە
من پێشبینی ئەوەم دەکرد کە وەکو کچەکانی ترت لێ دێت
منت لە چیرۆکێکی خەیاڵیدا هەڵگەڕاندەوە
درۆ لە ژیانی بێ ماناتدا
دوو چاوە کە تۆ پڕت کردوون لە باران
 
Paroles originales

Το Περίμενα

Cliquez pour voir les paroles originales (grec)

Commentaires