Russia is waging a disgraceful war on Ukraine.     Stai con l'Ucraina!
Condividere
Dimensione del font
Traduzione
Swap languages

Kurdish

هـــه‌موو کاتێک که‌ چــاوه‌کانم داده‌خه‌م ئێــوه‌ ده‌بینم له‌ به‌رده‌ممدا
هێشــتاش ده‌توانم گوێـــم له‌ ده‌نگتان بێت که‌ بانگتان ده‌کرد له‌ نــاوی من
وه‌ هـه‌موو ئه‌و چیرۆکــانه‌م له‌بیره‌ که‌ ئيوە بۆتان ده‌گێڕامه‌وه‌
بــیری ئه‌و ســاتانه‌ ده‌که‌م که‌ ئێــوه‌م له‌ ده‌وربوون
به‌ڵام زۆر سوپــاسگوزارم بۆ هه‌ر ساتێک که‌ له‌گه‌ڵ ئێــوه‌ به‌سه‌رم بردووه‌
چــونکه‌ ده‌زانم که‌ ژیــان دوایی نایه‌ بۆ هه‌میــشه‌
Chorus:
ئێــوه‌ زۆر زوو ڕۆشتن، زۆر زوو
ئێـوه‌ زۆر زوو جێتان هێشتم، زۆر زوو
من پێــویسته‌ به‌رده‌وامبم، چونکه‌ ده‌زانم که‌ ڕێگـایه‌کی دوورم له‌پێشه‌
پێــویسته‌ فرمێسکه‌کــانم ڕاگرم و دڵسـۆزی و باوه‌ڕم بپـارێزم و بەهێزبم
هه‌وڵئـه‌ده‌م هـه‌موو ئه‌وه‌ قبوڵ بکه‌م، تەنانەت ئه‌گه‌ر زۆر قورسیش بێت
ئێــوه‌ ده‌بینم له‌ خه‌ونه‌کانمدا به‌ڵام کاتێک به‌ئـــاگادێم ئێوه‌ ڕۆیشتون
زۆر زوو ڕۆیشتن
 
شه‌و و ڕۆژ، هێــشتا وا هه‌سته‌که‌م که‌ ئـێوه‌ له‌ نزیکــی منن
وه‌ له‌ هه‌موو نوێژ و دوعاکانمدا که‌ ده‌یکه‌م ئێوەم وه‌بیر دێته‌وه‌
هەموو ڕۆژێک ئێوە سێبەری میهرەبانی ئەوتان (خودا) بەسەرەوەیە‌
بەڵام ژیان وه‌ک خۆی نیه‌،وە هه‌رگیزیش وه‌ک خۆی نابێت‌
به‌ڵام من زۆر سوپاسگوزارم بۆ هه‌ر یادگاریه‌ک که‌ له‌گه‌ڵ ئێوە هه‌مبووە
چــونکه‌ ده‌زانم که‌ ئه‌م ژیـــانه‌ هـه‌میشه‌یی نیه‌
 
CHORUS
 
ڕۆژانێک هەبوون کە من هێزی به‌رده‌وامبوونم نه‌بوو‌
زۆر هه‌ستم به‌ لاوازی ده‌کرد وه‌ نه‌مدەتوانی تەنانەت بپرسم ''بۆچی؟''
به‌ڵام هه‌موو ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌ک چەشت کاتێک که‌ به‌ ڕاستی قبوڵیانم کرد
ئێمه‌ هه‌موومان موڵکی خوداین،وە بۆ لای ئەویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌، ئۆۆو
 
Testi originali

So Soon

Clicca per vedere il testo originale (Inglese)

Commenti