It's Now or Never (쿠르드어(Sorani) 번역)

Advertisements
쿠르드어(Sorani) 번역쿠르드어(Sorani)
A A

ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز نابێ

ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز نابێ
وه‌ره‌ توند بمگره‌ باوه‌ش
ماچم كه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستم
هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵمدا به‌
سبه‌ینێ زۆر دره‌نگ دادێ
ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز نابێ
ئه‌ڤبنم چاوه‌ڕێ نابێ
 
كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار تۆم بینی
بزه‌ت ئارامی پێبه‌خشیم
دڵی بۆ خۆی په‌لكێش كردم
رۆحی ره‌وان ته‌سلیمی بوو
هه‌موو عومری خۆم به‌ڕێكرد
له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و ساته‌
ئێستاش كه‌ تۆ نزیكی لێم
كۆتاییه‌و من گه‌یشتم به‌ كاتی خۆم
 
ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز نابێ
وه‌ره‌ توند بمگره‌ باوه‌ش
ماچم كه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستم
هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵمدا به‌
سبه‌ینێ زۆر دره‌نگ دادێ
ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز نابێ
ئه‌ڤبنم چاوه‌ڕێ نابێ
 
ته‌واو هه‌روه‌ك شۆڕه‌ بیه‌كان
به‌ قه‌د زه‌ریایه‌ك ده‌گریه‌ین
گه‌ر ئه‌ڤینی راسته‌قینه‌و
فه‌نای شیرین له‌ده‌ستبده‌ین
لێوه‌كانت ده‌موروژێنن،
با قۆڵ و باسكت بانگمكه‌ن
كێ ده‌زانێ كه‌ی ئه‌وجاره‌ش
ئاوا دیسان به‌ یه‌ك ده‌گه‌ین
 
ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز نابێ
وه‌ره‌ توند بمگره‌ باوه‌ش
ماچم كه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستم
هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵمدا به‌
سبه‌ینێ زۆر دره‌نگ دادێ
ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز نابێ
ئه‌ڤبنم چاوه‌ڕێ نابێ
 
고마워요!
투고자: Ismael GalaliIsmael Galali, 金, 17/01/2020 - 12:47
영어영어

It's Now or Never

코멘트