Reclame

Qani قانع - شۆخ

  • Artiest: Qani قانع ( Qani)
Koerdisch (Sorani)
A A

شۆخ

ئەلا ئەی نازەنینی شۆخی شۆخان
غەزالە تاقەکەی سەر بەندی کوێستان
 
مەکانت کونجی دڵمە زۆر نزیکی
لەبەر چی نابییە ئاوازی گریان
 
بە خەم گەر بمکوژی ئەو وەختە شادم
کە خاکێکم ئەبم بە تۆزێ دامان
 
ڕەقیب بۆیە ئەزانێ من لەلاتم
کە بولبول داییما ها لە گوڵسان
 
لە کوشتن چۆن ئەترسم ڕۆژی سەد جار
کە لێوی تۆیە چەشمەی ئاوی حەیوان
 
دڵ و گیانم بەپێشکەش قاسیدت کرد
خراپی کرد هەواڵی دای بە هەرزان
 
زەمانە ئیش و کاری هەر بەعەکسە
چ نسبەت «قانع» و ئیشقی جوانان
 
Toegevoed door Zanyar Ali 1Zanyar Ali 1 op Woe, 11/09/2019 - 17:02
Bedankt!

 

Reclame
Video
Reacties