Latif Halmat - حەزرەتی عیسا (Hazrati Isa)

Reklamy
kurdyjski (sorani)
A A

حەزرەتی عیسا (Hazrati Isa)

بە حەزرەتی عیسا بڵێن
 
گەر ببینی زامی منداڵانی ئەم شاره
برینەکەی دائەپۆشی و
 
لەو زۆردارانەش ئەبوری
کە تا ئێستاش
جێ بزماری توورەییان
 
لەسەر ناولەپی دا دیارە
بە حەزرەتی عیسا بڵێن
گەر ببینی زۆردارانی ئەم سەدەیە
چۆن منداڵان ئەکوژن
وەک مێش و کولله
ئینجیلەکەی ئەسووتێنی و هاوار دەکات
ئەوەی زللەیەکت
لێ دا بیدەرە بەر ڕێژنەی گوللە
 
Udostępniono przez EstereEstere dnia wt., 16/08/2016 - 16:15
Dzięki!

 

Reklamy
Nagranie wideo
Tłumaczenia piosenki „حەزرەتی عیسا ...”
Latif Halmat: Najbardziej popularne 3
Moje komentarze