Adele - Rolling in the Deep (перевод на Курдский (сорани))

перевод на Курдский (сорани)

خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا

ئاگرێك له‌ دڵما هه‌ڵده‌گیرسێت
ده‌مگه‌یه‌نێته‌ پله‌ی تا و
ده‌رمده‌هێنێت له‌ تاریكی
سه‌رئه‌نجام وه‌ك شوشه‌ به‌ڕوونی ده‌تبینم
فه‌رموو بمفرۆشه‌
منیش ناپاكیه‌كه‌ت ئاشكرا ده‌كه‌م
 
ببینه‌ چۆن ده‌ڕۆم له‌گه‌ڵ هه‌موو پارچه‌یه‌كی تۆ
گاڵته‌ت لێ نه‌یه‌ت به‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌م
ئاگرێك له‌ دڵما هه‌ڵده‌گیرسێت
ده‌مگه‌یه‌نێته‌ پله‌ی تا
و ده‌رمده‌هێنێت له‌ تاریكی
 
(كۆرس)
برینه‌كانی خۆشه‌ویستی تۆ خۆمانم بیرده‌خاته‌وه‌
وام لێ ده‌كه‌ن بیر له‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌، كه‌ خه‌ریك بوو هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنین
برینه‌كانی خۆشه‌ویستی تۆ به‌خنكاوی جێم ده‌هێڵن
ناتوانم ڕێ له‌ هه‌ستم بگرم
ده‌مانتوانی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنین
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا
دڵمت له‌ ناو ده‌ستا بوو
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
یاریت پێ كرد
به‌ لێدانه‌كه‌ی
 
ئازیز هیچ چیرۆكێكی شاراوه‌م نییه‌ كه‌ بیڵێم
به‌ڵام دانه‌یه‌كی تۆم بیستووه‌
وات لێ ده‌كه‌م سه‌رت بسوتێ
له‌ قوڵایی نائومێدیتا بیرم لێ بكه‌ره‌وه‌
خانویه‌ك دروست بكه‌ له‌وێ
چونكه‌ به‌دڵنیایی له‌ خانوی منا به‌شدار نابیت
 
(كۆرس)
 
ده‌مانتوانی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنین
خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا
دڵمت له‌ ناو ده‌ستا بوو
یاریت پێ كرد، به‌ لێدانه‌كه‌ی
 
ڕۆحت هه‌ڵبده‌ بۆ ناو هه‌موو ده‌رگایه‌كی كراوه‌
ڕازیبه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت دۆزیه‌وه‌ كه‌ بۆی ده‌گه‌ڕێیت
خه‌مباریه‌كه‌م ده‌گۆڕم بۆ ئالتونی به‌نرخ
وه‌ك خۆی مافی خۆمت لێ وه‌رده‌گرمه‌وه‌
ئه‌وه‌ ده‌دوریته‌وه‌ كه‌ ده‌یچێنیت
 
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
ده‌مانتوانی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنین
ده‌مانتوانی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنین
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
هه‌موو شتێك ، هه‌موو شتێك
 
ده‌مانتوانی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنین
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا
دڵمت له‌ ناو ده‌ستا بوو
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
یاریت پێ كرد
به‌ لێدانه‌كه‌ی
 
ده‌مانتوانی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنین
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا
دڵمت له‌ ناو ده‌ستا بوو
(ئاوات به‌وه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ قه‌ت منت نه‌ناسیبێ، فرمێسك ئه‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌،خولانه‌وه‌ له‌ قوڵایدا)
به‌س تۆ یاریت پێ كرد
یاریت پێ كرد
یاریت پێ كرد
یاریت پێ كرد
به‌ لێدانه‌كه‌ی
 
Добавлено Estere в пт, 20/05/2016 - 08:04
Источник перевода:
Английский

Rolling in the Deep

Еще переводы "Rolling in the Deep"
Курдский (сорани)Estere
Помогите перевести "Rolling in the Deep"
Коллекции с "Rolling in the Deep"
Adele: Топ 3
Idioms from "Rolling in the Deep"
Смотрите также
Комментарии