Gülpembe ( översättning till Kurdish (Sorani))

Reklam
översättning till Kurdish (Sorani)Kurdish (Sorani)
A A

گوڵه‌باخ

گوڵ له‌ ‌باخان ده‌پشكوێن كاتێ كه‌ تۆ پێده‌كه‌نی ئه‌ی گوڵه‌باخ
گوێ له‌ بولبولان راده‌گرین كه‌ ناوی تۆ ده‌چریكێنن
ئه‌گه‌ر تۆ دێی به‌هاریش دێ ئه‌ی گوڵه‌باخ
جۆگه‌له‌ی ئاو به‌ چه‌شنی تۆ هه‌ڵده‌ڕژێن
ئاسووده‌یی ده‌به‌شنه‌وه‌ ئه‌ی گوڵه‌باخ
له‌گه‌ڵ نه‌رمه‌ بارانی پایزێ
ئه‌و رۆژه‌ی تۆ كۆچتكردو به‌جێتهێشتین
نه‌مانتوانی باوه‌ڕ بكه‌ین ئه‌ی گوڵه‌باخ
بێ ده‌نگی تۆ .. بێ بوونی تۆ
شار خامۆش بوو ئه‌ی گوڵه‌باخ
دوا گۆرانی سه‌ر لێوی من ئه‌ی گوڵه‌باخ
باسی تۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و
بانگت ده‌كا ئه‌ی گوڵه‌باخ
ئه‌و رۆژه‌ی تۆ
له‌گه‌ڵ نه‌رمه‌ بارانی پایزێ
كۆچتكردو به‌جێتهێشتین
نه‌مانتوانی باوه‌ڕ بكه‌ین ئه‌ی گوڵه‌باخ
بێ ده‌نگی تۆ .. بێ بوونی تۆ
شار خامۆش بوو ئه‌ی گوڵه‌باخ
دوا بالۆره‌ی سه‌ر لێوی من ئه‌ی گوڵه‌باخ
باسی تۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و
بانگت ده‌كا ئه‌ی گوڵه‌باخ
هێشتا هیوایه‌ك له‌ چاوانی مندا ماوه‌
هه‌ر به‌ دوای تۆدا ده‌گه‌ڕێ و
چاوه‌ڕێته‌ ئه‌ی گوڵه‌باخ
 
Tack!
Inskickad av Ismael GalaliIsmael Galali Fre, 17/01/2020 - 12:40
turkiskaturkiska

Gülpembe

Kommentarer