Soğuk Odalar ( översättning till Kurdish (Sorani))

Reklam
översättning till Kurdish (Sorani)Kurdish (Sorani)
A A

ژوورە ساردەکان

کاتم وەستا نەم توانی هیچ بڵێم
دەتویست بڕۆی وە ڕۆیشتیشی
لە هەمان ئاسماندا خۆری تۆ جیاواز بوو
هەر هیچ نەبێ پێم بڵێ، ئایا تۆ باشی؟
ئێرە ساردە، ژوورە ساردەکان
تۆ لێرە نی، سودی چیە؟
ئەگەر خۆم لە پێخەفەکانم بپێچم دیسان و دیسان، ئاخ
سارد، ئەوانەی (ئەو پێخەفانەی) کە ساردن
گەشتە ئەوپەڕی قوڵایی
تەنیا ئەوانەی بە تەنیا دەخەون لە بارودۆخی من تێدەگەن
ئێرە ساردە، ژوورە ساردەکان
تۆ لێرە نی، سودی چیە؟
ئەگەر خۆم لە پێخەفەکانم بپێچم دیسان و دیسان، ئاخ
سارد، ئەوانەی (ئەو پێخەفانەی) کە ساردن
گەشتە ئەوپەڕی قوڵایی
تەنیا ئەوانەی بە تەنیا دەخەون لە بارودۆخی من تێدەگەن
 
Inskickad av EstereEstere Sön, 31/07/2016 - 06:09
Källa för översättning:
turkiskaturkiska

Soğuk Odalar

Kommentarer