-
عمو زنجیرباف → Kurdish (Sorani) translation
عمو زنجیرباف
مامەی زنجیر چن
- 1. ڤایرۆسەکە ئاگای لەوە نەبوو کە ئەوم هەیە واتە ڤایرۆستم هەیە، هێندە دەردەدار بووم دەردەکان هێندە زۆر بوون هەنێکیان نەیانەزانی کە من ئەوانم هەیە
- 2. مامەی زنجیر چن یاریەکە منداڵان ئەیکەن کە دەستی یەک ئەگرن و ئەڵێن مامە زنجیر چن زنجیرەکەی منت چنیوە.... زنجیر مەبەست لە بازن و ملوانکەیە کە بە زنجیر دروست ئەکرێت... پاشان ئەڵێن بابە هاتووە چی هیناوە ؟ لێرەدا ئەم ئەڵێت هەنجیری هێناوە مەبەستی ئەو هەنجیرە ئەوەیە
Thanks! ❤ | ||
thanked 29 times |
Thanks Details:
User | Time ago |
---|---|
art_mhz2003 | 2 years 7 months |
Nzar Saeed | 5 years 6 months |
N_Shwan | 6 years 3 months |
Hama Amin | 6 years 3 months |
ئەم شیعرە سکاڵایە لە خوا لە خودی خوا
====
بە کورتی شیعرەکە سکاڵایە لای خوا لە خودی خوا کە سەرەتا ئەڵێت خوایە بۆ من ژیانم ئاوایە و هەموی دەرد و ناخۆشیە ئاخر مرۆڤی ئاقڵ و نا ئاقڵ و کامڵ و نا کامڵ کێیە؟ بۆ ئەمانە بە چ پێوەرێک ئەپێویت و بۆ من بە نا کامڵ دا ئەنێی بە چ پێوەرێک؟.... خۆ ئەمانە کفر نین خوایە من پرسیارم هەیە و جوابم ئەوێت... وا ئێستە وردە وردە خەریکە تێ ئەگەم تۆ مەبەستت منە و ئەتەوێت تاقیم بکەیتەوە، من زێڕێکی بێ خەوشی تۆم باشترین دروستکراوی تۆم بۆیە ئەتەوێ بە ناخۆشی تاقیم بکەیتەوە تا بزانی بەرگەی ئەگرم .... وەکو هەسارەیەکی خۆت ئەمخولێنیتەوە .... پاشان دوای سکاڵایەکی زۆر کە ئەڵێ یەعنی ئیتر هیچ چارە نیە، دوای ئەوەی کە دڵی خۆشمم بەست و لە تاوان خۆم دور خستەوە هەر پاداشتم مردنە هەر ئەبێ بمرم خودایە؟ واتە واز لە دنیا و خۆشیەکانی بێنم؟ واز لەو هەموو یادگاریە بێنم و بەجێیان بێڵم؟! کە ئەمە مەبەستی لەوەیە مرۆڤ ئەیڵێ ئەشزانێ ڕۆژێک هەر ئەبێت بمرێت بەڵام ناتوانێ قبووڵی بکات! ... پاشان ئەڵێ خوا بۆیە ئەمکوژێت چونکە ئەیەوێت هەنجیر بێنێتە دونیاوە و بیبەخشێتەوە بە خەڵکیدا بەڵام هەنجیرەکە لە ماددەی ئاسنی کەمە بۆیە ئەبێ چاوی من ببێتە ئەو ئاسنە تا هەنجیرەکە دروست بێت، لێرەدا خوای وەکو کەسێک شوبهاندووە کە زنجیر و ملوانکە بۆ منداڵان ئەچنێتەوە و هەنجیریان بەسەردا دابەش ئەکات، لەهەمان کاتدا مەبەستی لەوەشە کە چاوەکانمم کۆت و زنجیر کرد لەبەر خودا تا گوناح نەکەن.... لە کۆتاییدا مردنی خۆی قبوڵ ئەکات و شانازی بەوەوە ئەکات کە خۆی لە هەنێ خۆشی گرتووەتەوە لەبەر خودا و شانازی بە کاری خواوە ئەکات کە چۆن شتێک لەناو ئەبات بۆ بەرهەمهێنانی شتێکی باشتر.
1. | کجایی (Kojaayi) |
2. | سنگ صبور (Sange Saboor) |
3. | نشکن دلمو (Nashkan Delamo) |
بردنی ئەم وەرگێڕانە بەبێ ناوهێنانی وەرگێڕ ڕێگە پێ نەدراوە!
Please mention the name of the translator when using it.