دوو ئاشق، دوو دڵدار، دوو هاوراس
یه‌ک دونیا له‌گه‌ل یه‌ک مه‌یدان و دوو تاس
دابڕاین و گه‌ردون چوو ،هیچ شتێکی بۆ نه‌هیناین
له‌گه‌لمان نه‌بوو هیچ کاتێ به‌خت و شانس
دوو فرمێسک، دوو بێکه‌س و دوو دلشکاو
یه‌ک یادواره و یه‌ک وێنه‌ی سووتاو
قه‌ت ناتوانم ئه‌و ئیشقه‌ی له دل ده‌رکه‌م
ده‌بێ تا ئه‌به‌د بسازێین من و ئێشی هه‌ناو
وه‌ره، تۆ بای شه‌مال وه‌ره
زامی دلم به‌ره بۆ لای ئه‌و ئیشقه‌م
وه‌ره، بێ تۆ چاوم ته‌ڕه
زریان خه‌مم به‌ره بۆ لای ئه‌و ئیشقه‌م
سووتان بوو به‌شمان له ڕێگه‌ی ئه‌وین
ده‌بێ تا ئه‌به‌د دوور له یه‌کتر بژین
ئێمه سوور بووین له سه‌ر په‌یمانه‌که‌مان
قسمه‌ت وابوو که ئێمه لای یه‌کتر نه‌بین