• Adnan Karim

    نیشتیمان

    Featuring artist: Ebdulla Peşêw, abdulla pashew
  • 3 translations
    English #1
    +2 more
Favorites
Share
Font Size
Original lyrics

نیشتیمان lyrics

چەن بیری ئەستێران دەکەم تەنیا لەوێ
هەر ئەستێرەو بۆ جێ ژوانێ ڕێنمایە
چەن بەعەزرەتی ئاسمانم، تەنیا لەوێ
ئاسمان دەریای دامانی لەبەردایە
بۆ بۆنێکی خواکرد شێت بووم، تەنیا لەوێ
هەر کولیلکێک شوشە بۆنی سەر واڵایە
 
لە هەر جێیەک چیا ببینم
دڵم وەک لە ژوانی یەکەممدا دادەخورپێ، ڕادەچڵەکێ
سەرسام دەوەستم لە بنیا وا تێدەگەم
لە چیای من ڕا دەست پێ دەکەن چیاکانی هەموو دونیا
 
لە هەر کوێ کانی ببینم
دڵم وەک لە ژوانی یەکەممدا دادەخورپێ، ڕادەچڵەکێ
،پێش ئەوەی بینی پێوەنێم
لەبەردەمیا بە هێمنی چۆک دادەدەم
قەوزەی سەری وەک شا بسکی شۆڕەژنێ شانەدەکەم
چونکە من وام بە بیردا دێ، کە شیرنایی گشت کانیەکان
لە نیشتیمانی من ڕادێ
 
،سەرمای گەلێ شارانم دی
بەڵام پەنجەم لە گۆ نەچوون
چونکە سەرمای هەموو جێیەک تیشکێ ڕۆژی نیشتیمانی منی تیایە
گەرمای گەلێ شارانم دی
بەڵام گیانم وەرز نەبوو
چونکە گەرمای هەموو شارێ سروەیەکی نیشتیمانی منی تیایە
 
نیشتیمانم تۆ وەک تانەی لەسەر چاووم
تۆ وەک تەمی، لە گشت لاوە دەورەت داوم
تۆ ئاوێنەی، لە ناو تۆدا هەمو دنیا بە دی دەکەم
تۆ تەیمانی، بە هۆی تۆوە هیچ نابینم
نە کەل دەبینم، نە زەوی
نە خوا دەبینم، نە ئاسمان
،جا نازانم نە جیهان وەک تۆ بچوکە
نە تۆ گەورەی بەقەت جیهان
نیشتیمانەکەم کوردستان
 
عەبدوڵا پەشێو
 

 

Translations of "نیشتیمان (Nishtiman)"
English #1, #2
Comments