• Ali Mardan

    فاتمە → Transliteración

  • 2 traducciones
    Inglés, Transliteración
Favoritos
Compartir
Font Size
Letra original
Swap Languages

فاتمە

فاتمە دوو چاوی مەستت پڕلە تەلیسمی جوانییە
پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و ئاره‌قی یەزدانییە
فاتمە شێتی کردم فاتمە
 
به‌ژن و باڵاکه‌ت نموونه‌ی هه‌یکه‌لی یۆنانییە
لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه‌، به‌سته‌یه‌ گۆرانییە
 
هه‌ر به‌ ته‌نیا خۆشه‌ویستی شک ده‌به‌م ئه‌ی چاوه‌که‌م
سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ ئه‌و په‌ڕی ئاواتمه‌‌
 
گه‌رچی دڵداری له‌م عه‌سری تازه‌یه‌ ئه‌فسانه‌یه‌
هه‌ر به‌ ته‌نیا بۆ کۆری خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه‌
 
گیانه‌کـه‌م ئه‌مـما دڵی من له‌و دڵه‌ شێتانه‌یه‌
بێ ئه‌وه‌ی هیچ شک به‌رێ کوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه‌
 
هۆنراوە: ئەحمەد ھەردی
 
Transliteración

Fatme

Fatme dû çawî mestit pirr le telîsmî ciwanîye
Pirr şerabî xoşewîstî û areqî yezdanîye
Fatme şêtî kirdim Fatme
 
Bejn û ballaket nimûney heykelî yonanîye
Lar û lencet mosîqaye, besteye, goranîye
 
Her be tenya xoşewîstî şik debem ey çawekem
Serwetim nawê, bizey to ew perrî awatime‌
 
Gerçî dilldarî lem 'esrî tazeye efsaneye
Her be tenya bo kesî xawen telar û 'aneye
 
Giyanekem emma dillî min lew dille şêtaneye
Bê ewey hîç şik berê kujrawî ew çawaneye
 
Honrawe: Ehmed Herdî
 
Comentarios