✕
Курдська (Сорані)
Переклад
Оригінал
ده‌ریای سه‌رشێت
Натисніть, щоб побачити текст оригіналу (Грецька)
ئه‌ته‌وێت چۆن ده‌ستپێبكه‌م؟
ئه‌توانم چی بڵێم ده‌رباره‌ی خۆم؟
هه‌زار شه‌پۆل له گیانێكا
له گێژاوێكا
ئه‌گه‌ڕێم به‌دوای ئاشتی و خۆشه‌ویستیا
بم پارێزه له‌ده‌ست ئه‌م ژیانه سه‌خته
به‌ماچێكی تۆ
خۆزگه ئه‌متوانی هه‌موو ترسه قوڵه‌كانی ناخم بگۆڕم
بۆ ئه‌وه‌ی رۆحێكم نه‌بێت وه‌كو ده‌ریایه‌كی سه‌رشێت
پێم بڵێ خۆشمده‌وێی
منیش وا خۆم پیشان ئه‌یه‌م كه ناشكێم
وه ئه‌بم به نمونه بۆ تۆ
من له شه‌پۆلا له دایكبووم
هه‌موو ژیانم پێكهاتووه له ئیحساس
بملاوێنه‌وه له ئامێزتا
له هاوینه‌كانتا
من له دایك بووم وه‌ك ده‌ریایه‌كی سه‌رشێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌م ئاژاوه‌یه‌یا تۆم هه‌ڵبژارد
تا له ئامێزتا بملاوێنیته‌وه
وه ببم به دڕك و گوڵی تۆ
چۆن به‌رده‌وام بم؟
ئه‌توانم چی بڵێم ده‌رباره‌ی خۆم؟
ئه‌وه‌ی كه من و تۆ له قوڵایی ناخمانا وه‌كو یه‌كین
به دوای تۆیا ئه‌گه‌ڕام
كاتێك شه‌و له جوڵه‌یا بوو وه‌كو ئاوێكی سارد
من له‌سه‌ر ئه‌م لمه راگره، له قه‌ڵایه‌كی راستیا
به‌ماچێكی تۆ
خۆزگه ئه‌متوانی هه‌موو ترسه قوڵه‌كانی ناخم بگۆڕم
بۆ ئه‌وه‌ی رۆحێكم نه‌بێت وه‌كو ده‌ریایه‌كی سه‌رشێت
پێم بڵێ خۆشمده‌وێی
وه من وا خۆمپیشان ئه‌یه‌م كه ناشكێم
وه من ئه‌بم به نمونه بۆ تۆ
من له شه‌پۆله‌كانا له دایكبووم
هه‌موو ژیانم پێكهاتووه له ئیحساس
بملاوێنه‌وه له ئامێزتا
له هاوینه‌كانتا
من له دایك بووم وه‌ك ده‌ریایه‌كی سه‌رشێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌م ئاژاوه‌یه‌یا تۆم هه‌ڵبژارد
تا له ئامێزتا بملاوێنیته‌وه
وه ببم به دڕك و گوڵی تۆ
| Дякую! ❤ подякували 2 рази |
| Подякуйте користувачу цією кнопкою |
Деталі подяки:
| Користувач | Як давно |
|---|---|
| unknown4 | 4 роки 11 місяці |
| art_mhz2003 | 5 років 5 місяці |
Опубліковано
Dastan Bestun , 2020-07-01
Dastan Bestun , 2020-07-01✕
Переклади "Άγρια θάλασσα ..."
Курдська (Сорані)
Коментарі
- Увійдіть або зареєструйтесь, щоб додати коментар
Росія веде ганебну війну проти України. Будь з Україною!
Як підтримати Україну 🇺🇦 ❤️