خواب
خەون
| Дякую! ❤ подякували 6 рази |
| Подякуйте користувачу цією кнопкою |
Hama Azhi , 2017-07-22لێکدانەوەی شیعری خواب
---
ئەمە تەفسیری خۆمە ، لەوانێ وانەبێ بەڵام من لەگەڵ ئەمەیا زیاتر موافیقم وەک لەوانەی کە بینیومە ،
لە دوو جێ تەفسیری شیعری خوابم دیوە بەس هیچیان پڕ بە پێستی نین
:::
سەرەتا ئەبێ بڵێم بە چەند شێوەیەک ئەتوانی بچیت بۆ شیعرەکە، بۆ نمونە باسی ئەوە ئەکات کە خەبەری ئەبێتەوە، دواییش کە خەبەری ئەبێتەوە ئەڵێت (وێنەکەی لە چوارچێوەکە هاتە دەرەوە و دەستی گرتم) !! چۆن کە بێدار بیت وێنە ئەجووڵێت و دەستت ئەگرێت !! ئەوانەی تەفسیری ئەکەن ئەڵێن خەیاڵە ، واتە بەشێکی شیعرەکە خەوە و بەشێکی بەخەبەرە بەڵام لە خەیاڵایە ، بەڵام من بە جۆرێکی تر لێکی ئەیەمەوە ، بۆیە بە وردی لەگەڵمبە :
ئەم شیعرە هەمووی خەوە تەنانەت کاتە بێداریەکانیشی، واتە خەو لەناو خەودا ...
سەرەتا با بزانین چی لە جێی چیە ؟
خەوی دووەم = کاتێک یاری لەگەڵدایە
بێدار بوونەوە لە خەوی دووەم = نەمانی یار
باران بارین = فرمێسک
پشتی دەرگا = دەرەوەی چوارچێوەکە (ئەودیو وێنەکە)
----
- هەر لەسەرەتاوە شاعیر لەخەودایە ، دواتر ئەچێتە خەوی دووەمە و جار جار دێتە دەرەوە و شتەکان ڕوو ئەدەن.
--
سەرەتا بەمە دەست پێ ئەکات:
من از فکرت بیرون نمیرم : من لە بیرکردنەوەت ناچمە دەرەوە (هەمیشە لەگەڵتام لەخەودا)
داره کلی برف میباره قد بارون بهاری : بەفر ئەبارێ هێندەی بارانی بەهاری (واتە ئەگریم... باران گریانە)
دستت و بکن تو قاب ::: دەستت بخە ناو چوارچێوەکەوە (دەستم بگرە)
سریعتر...سریعتر ::: خێراتر ... خێراتر
---
شیعرەکە :
==
پێکەنی و دەستەکانی گرتم، بەڵام لەخەودا
هێشتا بەیانی نەهاتبوو من بەئاگا هاتمەوە، بەئاگا و وێران
==
خەوتبووم ، لەخەودا یار هاتو دەستی گرتم ، کە ئەمە وەکو خەون و خەیاڵ وایە کە ڕوویداوە و من لەخەومدا خەوم بینیوە.
بەڵام یار نەما ، لەو خەیاڵە خۆشە بەئاگا هاتمەوە و دڵم تەنگ بوو.
~~
==
وێنەکەی لەسەر مێزەکە دیسات لەناو چوارچێوەکەوە هاتە دەرەوە و
دەستەکانی گرتم و پێکەوە چووینەوە ناو چوارچێوەکە
==
بەڵام هەر لەخەوما، لە خەوی یەکەممدا، یار لە چوارچێوەی وێنەکەی ناو ژوورەکە هاتە دەرەوە و دیسان دەستەکانی گرتمەوە و لەگەڵ خۆی بردمیەوە چوارچێوەکە ، بردمیەوە خەوەوە، واتە بردمیە خەوی دووەم
~~
==
ترسام ئەگەر بێدار ببمەوە خەوم بزڕێت
وتم نەکا لەسەر مێزەکە هەر خەوم لێ نەکەوێ
==
لەخەومدا [لە خەوی یەکەم] ئەترسام ئەگەر خەبەرم ببێتەوە [لە خەمی دووەم ئەوە] ئیتر خەوم لێ نەکەوێتەوە و نەتوانم یار ببینمەوە
وتم ئەی چی ئەگەر هەر نەتوانم لەسەر ئەم مێزە و لەم چوارچێوەیەیا لەگەڵ یاردا بخەوم! [بۆ خەوی دووەم] ـ
~~
==
بەتەنیا بووم لەسەر سیسەمەکە، بەتەنیا بووم لەخەوەکەدا، بەڵام لە چوارچێوەکەدا پێکەوە بووین
کە چاوەکانی داخست چوارچێوەکە لەسەر مێزەکە کەوتەخوارەوە و شکا
==
من لەسەر جێگەی خۆم خەوتبووم [ئەمەیان خەو نیە] ، لەو خەوەمدا لەناو چوارچێوەکەدا بووم لەگەڵ یاردا.
ویستمان بچینە خەوی دووەمەوە و لەگەڵ یەکتر بین ، کەچی هەر کە چاوی داخست و ویستی لەگەڵم بخەوێت یەکسەر نەما و ون بوو لەبەرچاوم ! چوارچێوەکە شکا و بەدەنگەکەی لەو خەوە خۆشە خەبەرم بوەوە [لە خەوی دووەم] ! ـ
~~
==
باران ئەباری منیش هاوارم کرد: من لەپشت دەرگاکەوەم!
باوێشکی 'با' بەهێواشی تێپەڕی بەلای گوێمدا
==
ئیتر کە لە چوارچێوەکەدا نەمام و لێی جیابوومەوە کەوتمە گریان ، وتم دەرگای وێنەکە بکەرەوە با بێمەوە لات من لێرەم!!
ـ 'با' خەریبوو خەوی لێ ئەکەوت و نەئەما تەواو ئەبوو واتە خەوەکەم خەریبوو تەواو ئەبوو [خەوی یەکەمم] ـ
~~
==
هێشتا دەرگاکە نەکراوبووەوە خەبەرم بووەوە، باران ئەباری!
وتم نەکا بەیانی بووەتەوە و من ئاگام لێ نیە!
==
بەڵام هەر دەرگای وێنەکەی لێ نەکردمەوە و ئیتر لێی دابڕام و کە لەو خەوەیان خەبەرم بووەوە سەیرم کرد ئەگریم [لە خەوی یەکەمدا] ـ
هەر لە خەوی یەکەمدا وتم نەکا وا بەیانی هاتووە بۆیە ناتوانم بخەوم و یارم ببینم ، ئەترسم بەیانی هاتبێ بۆیە یار خەوی نایە و لەگەڵم ناخەوێ ، ئەترسم ئیتر نەیبینمەوە
~~
==
بارام ئەباری و هاوارم کرد: کێ لەودیو دەرگاکەوەیە؟
بەئاگا هاتیتەوە وتت نەکا خەوم لێ نەکەوێ!
==
هەر لەگریاندا بووم ، لەپڕ گوێم لە دەرگای وێنەکە بوو ، وتم کێیە؟ ئەمجارە من دەرگام کردەوە لای خۆمەوە.
سەیرم کرد تۆیت و ئەمجارە چاوت کردۆتەوە و بەخەبەری و هاتوویتەتە خەوی یەکەممەوە !! هاتووی ئەڵێی نەکا خەوت لێ نەکەوێت و نەتوانیت بێیتە خەوی منەوە، با من هەستم و بێم بۆلات !!
ـ [ێرەدا واتای قووڵی تیایە ، سەرەتا واتە وا خەریکە یار بەڕاستی ئەمبینێت و ئیتر یار بینین لە خەوەوە ئەبێ بە ڕاستی ، دواتر دیسانەوە ئەوە ئەگەیەنێت ئەڵێت جارێ خەوێکی تریش ماوە ! یار هێشتا لە خەوی یەکەممدا ئەمبینێ ، هێشتا بینینی ڕاستەقینە نیە!!] ـ
~~
==
لافاو لەناو چوارچێوەکەوە هات بۆناو ژوورەکە، دەرگاکە کرابووەوە!
ئێمە نوقم بووین هەندە ژوورەکە وەکو دەریا پڕ بووبوو لە ئاو
==
گریانی من و لافاوی وێنەی چوارچێوەکە هەمووی هاتە ژوورەکەوە ،
دەرگاکە کرابووەوە ـ واتە ئەمجارە بەیەک گەیشتین ،
بەڵام تازە دوای مردن بەیەک گەیشتین ، تازە نوقم بووین و مردین
~~
==
ئێستە کەسێک ئەم خەوەی من لێکبداتەوە
تا ساتە بێدارییەکانم بگۆڕرێن
==
لێکدانەوەی خەوەکە ::: بە یار ئەگات بەڵام دوای مەرگ ، مەگەر بە مەرگ پێی بگات ، کەواتە تەنیا بە مەرگ کاتی بە ئاگاییەکانی ئەگۆڕڕێن ، ئەو کاتە کاتی بێداریەکانی ئەگۆڕڕێن کە بمرێت ، ئەگەر نا هەمیشە دوورە لە یار.
======
دیقەتی دەنگی چاوەشی بدە لەو جێیانەی خەریکە غەرق ئەبێت و دەنگی کەم ئەبێتەوە و دواتر دەنگی زیاد ئەکاتەوە ، هەروەها ئەو جێیانەی دەنگی بەفر یا بارانە
- Увійдіть або зареєструйтесь, щоб додати коментар
LT
بردنی ئەم وەرگێڕانە بەبێ ناوهێنانی وەرگێڕ ڕێگە پێ نەدراوە!
Please mention the name of the translator when using it.