✕
Proofreading requested
Original lyrics
به رقص آ
آمد بهارِ جانها، ای شاخِ تر به رقص آ
چون یوسف اندر آمد1، مصر و شکر به رقص آ
ای شاهِ عشق پرور، مانندِ شیرِ مادر
ای شیر، جوش، دَر رو، جانِ پدر به رقص آ
آمد بهارِ جانها، ای شاخِ تر به رقص آ
ای شاخ تر به رقص آ
ای شاخ تر به رقص آ
جانِ پدر به رقص آ
جانِ پدر به رقص آ
از پا و سر بریدی، بیپا و سر به رقص آ
ای خوش کمر به رقص آ
از عشق، تاجداران، در چرخِ او چو باران
آنجا قبا چه باشد؟ ای خوش کمر به رقص آ
در دست، جامِ باده، آمد بتم پیاده
گر نیستی تو ماده، زان شاهِ نر به رقص آ2
Translation
سەماکە
بەهاری گیانان هات، ئەی چڵی تەڕ سەماکە
ئەی چڵی تەڕ سەماکە
ئەی چڵی تەڕ سەماکە
تو گیانی باوکت سەماکە
تو گیانی باوکت سەماکە
لە پێ و سەر کەوتی، بێ پێ و سەر سەماکە!
ئەی خۆش کەمەر سەماکە
لە عیشقی ئەودا شایەکانیش، وەکو باران ئەبارێنە لای ئەو
لەوێدا جبە سوودی چیە؟ ئەی خۆش کەمەر سەماکە5
- 1. بەهاری ژیانەوە هات، یار گەیشت، چڵە تەڕەکە کە ئەم یارە بەهاریە تەڕی کردویت و ژیاندوویتیەوە، دڵخۆشی خۆت دەربڕە بە هاتنی ئەم بەهارە و سەما بکە
- 2. میسر زوو بە بەرهەمهێنانی شەکر ناودار بوو...
وەکو چۆن یوسوف کە لە دەرگاکەوە هاتە دەرەوە و لە جوانی ئەو هەموو ئافرەتەکان غافڵگیر بوون! ئاوا ئەم یارەی منیش دەرکەوت، کەواتە ئەی میسر و ئەی شەکری میسر دڵخۆش بن وا یوسوف دێت بۆلاتان و وڵاتتان ئەژێنێتەوە - 3. ئەی شەمسی تەبریزی پەروەردەکراو بە عیشق، ئەی شەمسی پاک و بێ گەرد وەکو شیری دایک.
- 4. دە تۆ ئەی شیر دڵخۆشبە کە تۆ وەکو شەمسی تەبریزیت و پاکیت، کەواتە دڵخۆشبە و لە مەمکەکەدا بە جۆش وەرە و وەرە دەرەوە و سەما بکە!
- 5. واتای ڕووکەشی:
شایەکانیش بە شاێتی خۆیانەوە هەموویان عاشقی ئەون و شا زۆر زۆرە لای ئەو هێندەی باران زۆرن
کەواتە لە نێوان ئەو هەموو شا و خەڵکەدا کە لای ئەو کەوتوون و ئەزێ بەرنادەن پۆشاک سوودی چیە؟ هەمووی ئاگای لای ئەوە و کەس ئاگای لە کەس نیە بۆیە ڕووتیش بیت کەس نازانێت! بۆیە بە ڕووتی سەماکە کە تۆ لای ئەویت و نزیکیت لێوەی.
-----
واتای قووڵی:
تەنانەت شا و ئاغاکانیش کە خۆیان زۆر بە گەورە ئەزانن، هەموویان ڕا ئەکەن بۆ لای ئەو و لای ئەو شا زۆر زۆرە. کە لای ئەو یارە بیت جبەی مەلایەتی و جلێک کە خۆتی پێوە گەورە ئەکەیت سوودی چیە؟ لەبەردەمی ئەودا ئەبێ مەمنون بیت سەیرت بکات و هەوڵ بدەی خۆت بچوک بکەیتەوە تا لێت بڕوانێت، بە جبە و کەوا و جلی جوان ناتوانی ئەو بەدەست بێنی، بە جلی دینداریەوە ناتوانی بۆ ئەوی بسەلمێنی کە پاکیت...... بەڵام تۆ ئەی خۆش کەمەر، ئەی ئەو کەسەی کە لە جیاتی ئەوەی بە پۆشاکی گرانبەها خۆت گەورە و جوان بکەیت، تۆ بێ پۆشاکیش هەر کەمەرت جوانە و هی ئەوەیە کە ڕووت هەبێت لەبەردەم ئەم یارەدا خۆت دەرخەیت، دەی تۆیەک کە ئاوا پاکیت و بێ پۆشاک گەورەی، دڵخۆش بە و سەماکە...
لێرەدا مەبەست لە ڕۆژی دواییە، کە هەرچی خەڵکی دنیایە بە ڕووتی و بێ پۆشاک ئەچنە بەردەم خوا، جا ئەوەی کە لای خوا گەورەیە ئەوە نیە کە لەم دنیا پۆشاکەکەی گرانبەها بووبێ و بە جبەی مەلایەتیەوە خۆی گەورە کردبێ لەناو خەڵکیدا، بەڵکو ئەوە گەورەیە کە لە ناخەوە جوانە نەک بە ڕووکەش، چونکە لەوێدا هەمووان بێ پۆشاکن و پۆشاک سوودت پێ ناگەیەنێت. - 6. یارەکەم، بتەکەم، ئەوەی ئەیپەرستم، هات و جامی بادەی عیشقی خودایی دامێ کە نۆشی بکەم.
- 7. دە ئەی تۆ ئەگەر بێ توانا نیت وەکو حەیوانی مێ، ئەگەر تۆش وەکو ئەم (شایە)شێرە نێرە، وەکو ئەم شەمسی تەبریزیە بە توانای بۆ سەماکردن و زیکر کردن، دە دڵخۆش بە کە وەکو ئەویت و سەما و زیکر بکە
Thanks! ❤ | ||
thanked 4 times |
Submitted by Hama Azhi on 2017-08-12
Last edited by Hama Azhi on 2020-02-20
✕
Please help to translate "به رقص آ"
Collections with "به رقص آ"
1. | Rumi [M-R] |
Mohsen Chavoshi: Top 3
1. | کجایی (Kojaayi) |
2. | سنگ صبور (Sange Saboor) |
3. | نشکن دلمو (Nashkan Delamo) |
Comments
بردنی ئەم وەرگێڕانە بەبێ ناوهێنانی وەرگێڕ ڕێگە پێ نەدراوە!
Please mention the name of the translator when using it.