• Mazhari Xalqi

    پەپوولەی ئازادی

Share
Font Size
‎بۆ مەزرای ئاواتی من، تۆی نەوگوڵی ئیشق و وەفاداری
‎بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم، ئەتۆی ئاوازی دڵداری
‎لە بەحری بێ پەی ژیان، ئیشقی تۆ لە دڵ، کەشتی ئاواتم بوو
‎خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
 
‎پەپوولەی ئازادی ناو پاخچەی دڵداری و ئیشق و سەفا بووین
‎بەخوا زۆر حەیفە گوڵم، ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین
‎لە بەحری بێ پەی ژیان، ئیشقی تۆ لە دڵ، کەشتی ئاواتم بوو
‎خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
 
‎لە بیرت چوو ئەو شەوە، ئاسمانی ژین، ئەستێرە باران بوو
‎مەلی ڕوح لە ئیشقی تۆ، ئەی نازەنین، مەست و غەزەل خوان بوو
‎وەرە دیسان با لە نوێ، ئیشقی وەسڵی تۆ بمخاتە ڕووناکی
‎ڕووبکەین لە قیبلەی وەفا، سەرمەستی و سەفا، هەردوو بە دڵپاکی
 

 

Translations

Comments